بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە بیلبۆردی نوێی مەیدانی ئینقلابی شاری تاران بە بەهرەوەرگرتن لە هێڵەکانی سەر ئاڵای ئەمریکا، ڕێچەگەلێکی خوێن لە سەر ئاوی دەریا نمایش داوە کە لە ئەنجامی هێرش بۆ سەر ئەو کۆپاپۆرە ئەمریکاییەکان وەدی هاتووە و لە تەنیشتی ڕاستیشەوە بە زمانی فارسی و ئینگلیزی دروشمی "ئەوی با بچێنێت، ڕەشەبا دەدوورێتەوە"، تۆمار کراوە.
ئەم بیلبۆردە هاوکاتی هەنگاونانی کۆپاپۆری ئابراهام لینکۆڵن و جیهازاتی تری ئەمریکایی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوین، ڕوونوێنی کرا.
Your Comment